ساڵئ که خۆی پیرۆز نه‌بئ
ئاخر چۆن پیرۆزی تۆی بکه‌م
...............
من کوره کۆچه‌رییه‌ک
تارمای مه‌رگی شه‌ویکم
خۆڵه مێشم له زیندانه
ساڵی چی پیرۆز بکه‌م
که پڕ له خوێن
پڕ هیجرانه
ئاخر چۆن پێت بڵیم پیرۆز
که پڕ فه‌راقه پڕ کوژرانه
ئه‌وه‌تا منداڵ ده‌مرئ
کۆتر باڵی له ده‌ست داوه
ئه‌وه‌تا مرۆڤ برسی
یه‌کئ برسی له‌تئ نانه
یه‌کێکی دی تینوی خوێنه
ئه‌وه دڵی گه‌نج ده‌شکئ
نیشتیمانه‌که‌ی جئ دێڵئ
ڕیهانه هه‌ڵده‌وه‌رئ
پارچه‌کانی وشک دا دئ
زه‌وی هه‌ر لێمان زویره
ئاسمان پڕ دوکه‌ڵه و هه‌ر توڕه‌یه
هه‌ر جاره و جه‌لادئ
کوردستان پڕ اکا له خوین
هه‌ر جاره و تینوی خوێنئ
نه‌وه‌کانمان ده‌وه‌رێنئ
پێم بڵئ چۆن
پێم بڵئ چۆن بڵێم پیرۆزه
ئاخر چۆن پیرۆز ئه‌کرئ
تریفه وا دیسان ده‌گری
کازیوه هه‌ر دور له دوره
سوبح چاوی پڕ له ژانه
مانگ له خۆی بزره
له دوله‌ت بونی خۆیدا
نیوه رووتی ماڵ ویرانه
خۆر پڕه له ناڵه
رۆیشت و دئ
تاڵ هه‌ر تاڵه
زیتێک نیه که پیرۆز بیت
هه‌ر له نه‌وه‌ی ئێره ناچئ
ساڵیک که پڕ بێت له خوێن
به خوێنیش ده‌ست پئ بکا
هه‌ر به خوێنیش به کۆتا دێت.