چۆن پێبکه‌نم جاڕێکی تر
نا ئومێدی له ڕێگامه
ئه‌گه‌ر گریان عیباده‌ت بێ
به هه‌شت دوا هه‌مین جێگامه
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی تۆ ڕۆیشتووی
بۆ ساتی پێ نه که‌نیوم
خه‌مه‌کانت په‌یتا په‌یتا
ده‌رگایان له ڕووته نیوم
من چی بکه‌م له خۆشی ژیان
ته‌مه‌ن پڕ ده‌ردو خه‌مه
دڵنیام هه‌تا مردنم
هه‌نسک و گریان پیشه‌مه
لۆمه‌م مه‌که ئه‌گه‌ر بڵێم
ئاواته خوازی ژێر گڵم
مه‌گه‌ر که‌سێک دابڕاو
هه‌ست بکا به‌ژانی دڵم
نیگارا : تۆ له هه ر جێگه دیاری
له رووتا گوڵ ئه کێشی شه رمساری!
به چاو نه ر گس ،به ده م غونچه. به ڕوو گۆل
هه میشه ساحبی حوسنی به هاری
له به ند ی ئه هلی دانش گوێم گرانه
که مه نعم کا له زاری ، یا له زاری!
له و ه سفی نازکیتا ده سته ئه ژنۆن
هه زارێکی و ه کوو (نالی) و (ناری)
نه ها تیمه که و ه عد ه ت دا نه هاتی
سپی بوو،کوێر بوو چاوی ئینتیزاری
قه سه م به و خاکی به ر پێ ی تۆیه قوربان
به شه م هه ر ز یلله ته و هه ر خاکساری!
ئه گه ر تۆ بێته لام سه روا له ڕێ تا
ئه گه ر من بێم ئه که م هۆ شم دیاری
ئه زانی بۆ چ عه زی‌زی تۆ له لای من؟
که په رو ه ر د ه ی هه و ای ناو شاخ و داری!
که نتبێ عه شقی باد و ئاو و خاکت
له لام هه ر ناری گه ردانه ی هه ناری!!
هەناسەکەم.. تێبگە لێم!
بە زمانی فرمێسک ئەدوێم!
هیچ کەسێ نەیتوانی وەک تۆ..
وا‌بکات لە دڵما.. هەستبکەم بە پشکۆ!
هیچ کەسێ نەیتوانی وەک تۆ..
ئالودەمکات لەگەڵ پیاسەی ئێوارانا!
من و شیعر پێکەوە بنووسێتەوە..
لە بارانا!
هیچ کەسێک نەیتوانی وەک تۆ..
پێنوسێک بداتە دەستم..
تابلۆی شێتی خۆم بکێشم!
هەناسەی خۆی بدا بەمن..
تا ئاخی پێ هەڵبکێشم!
لە کۆتایی پایزیشدا..
هەر گاڵتەی بێت بە گریانم!
بە ئاوێنەیەکی سادەی بچکۆلەوەخۆی سەرقاڵکاو..
پشت بکاتە دڵۆپەی فرمێسکەکان
لێم مـەپرسـه، بۆ ئێواران لـەتەنیـایى تەنیـاترم
چونکە گوڵم هەنگاو ئەنێم بەرەو ماڵى سارد‌و سڕم
خـەڵکى ڕێیان چـراخـانەو داگیرسـاوى زەمـانەیە
رێگەى منیش وشک و خامۆش، بۆ ئاسارى وێرانەیە
بەم سووتانەش کەس نازانێ کە دڵ پشکۆى ئاگردانە
تەنیا عـومـرم ئـاگـادارە ، ئەویش ئەڕواو بێ ویژدانە
تەمـەنیشم ، وەکو گەڵا لـەبەر پێمـا هـەڵوەریوە
پرسەى خەمە قژى ڕەشم بەلاوى ڕەنگى گۆڕیوە
لەئامێزى ئەمشەو چیبکەم کە مانگ ون بێ لەدیارم
وەکو نەخشى سەر ئاو نەما، نیگارى جوانى ڕۆژگارم
دەى شەقامى ئێوارانم، جوان لە باڵام وردبەرەوە
وەرە هـاوڕێى ئێـوارانم بـاوەشتم بۆ بکـەرەوە
ساڵئ که خۆی پیرۆز نه‌بئ
ئاخر چۆن پیرۆزی تۆی بکه‌م
...............
من کوره کۆچه‌رییه‌ک
تارمای مه‌رگی شه‌ویکم
خۆڵه مێشم له زیندانه
ساڵی چی پیرۆز بکه‌م
که پڕ له خوێن
پڕ هیجرانه
ئاخر چۆن پێت بڵیم پیرۆز
که پڕ فه‌راقه پڕ کوژرانه
ئه‌وه‌تا منداڵ ده‌مرئ
کۆتر باڵی له ده‌ست داوه
ئه‌وه‌تا مرۆڤ برسی
یه‌کئ برسی له‌تئ نانه
یه‌کێکی دی تینوی خوێنه
ئه‌وه دڵی گه‌نج ده‌شکئ
نیشتیمانه‌که‌ی جئ دێڵئ
ڕیهانه هه‌ڵده‌وه‌رئ
پارچه‌کانی وشک دا دئ
زه‌وی هه‌ر لێمان زویره
ئاسمان پڕ دوکه‌ڵه و هه‌ر توڕه‌یه
هه‌ر جاره و جه‌لادئ
کوردستان پڕ اکا له خوین
هه‌ر جاره و تینوی خوێنئ
نه‌وه‌کانمان ده‌وه‌رێنئ
پێم بڵئ چۆن
پێم بڵئ چۆن بڵێم پیرۆزه
ئاخر چۆن پیرۆز ئه‌کرئ
تریفه وا دیسان ده‌گری
کازیوه هه‌ر دور له دوره
سوبح چاوی پڕ له ژانه
مانگ له خۆی بزره
له دوله‌ت بونی خۆیدا
نیوه رووتی ماڵ ویرانه
خۆر پڕه له ناڵه
رۆیشت و دئ
تاڵ هه‌ر تاڵه
زیتێک نیه که پیرۆز بیت
هه‌ر له نه‌وه‌ی ئێره ناچئ
ساڵیک که پڕ بێت له خوێن
به خوێنیش ده‌ست پئ بکا
هه‌ر به خوێنیش به کۆتا دێت.
تــۆ جوانتری لەو شیعرانەی
هەتا ئێستا من نووسیوومە
تــۆ جوانتری لەو جوانیانەی
کە تــائێستـــا من بینیوومە
... تـــۆ هەنــاسەی بۆ تەمەنم
دڵـــم خۆشە کــە ئـەتبینم
کـــە لێــم وونی پێنــاکەنم
پر خەم ئەبێ دنیـــا و ژینم
شەوێ نیە بــەر لــەخەوتن
بـۆ دووری تــــۆ نەگریـــابم
تۆ لەدڵمای هەتـــا مـــردن
بڵێی منیش لــە دڵتــــابم
ئەی هـــاودەمی ئاقیبەتم
رێگــام بدە دەستت بگرم
کــەلێت دوورم بێتـــاقەتم
بـــۆیە هیوا ئەخوازم بمرم
گەر جێم دێڵی لە ئێستاوە
ژووری ئیشقت داخە لە ڕووم
با خەم نە خۆی!....
کاتێ دوا جار لەلام ئەڕۆی....
ئەی هاوسەری...
ڕێگای ئیشق و بیرەوەری...
تۆ گوڵێکی
بێ ئیشقی من هەڵئەوەری...
گەر تۆ ئەڕۆی
مەپرسە چۆن!یادەکانم دێنە سەر ڕێت...
تۆبە بکە و چیتر مەڵێ تۆم خۆش دەوێت...
تکا ئەکەم تاکوو زووە
دڕکی ئیشقت بخە ژێر پێم....
بە خەندەوە بە جێم بێڵەو
تاکو مردن دابڕێ لێم...
مەترسە لێم من کەسێک نیم ژیانت لەبەر چاو ڕەش بکەم
هیچ دڕکێک نیم پەنجەکانت خوێناوى کەم
ڕێگام بدە ئەو عەشقەى وا لە دڵمایە بۆت باس بکەم
کە تۆ چراى سەر زەمین بیت چۆن بە فویەک خامۆشت کەم
مەل هیواى بە ئاسمان هەیە منیش بەتۆ تاقانەکەم
گەر تۆ ساتێ بێتاقەت بی
من لە زینی خۆم بێزارم
گەر تۆ دڵۆپێ گریان بی
من لە چاوی خۆم خۆش نابم
چۆن چاوی خۆم بەخشی بە تۆ
... تا چاوی تۆ ماندو نەبێت
با هەر تەنیا من چاوانم ئه شک برێژێ و دیار بێ
دڵی خۆم دا بە تۆ با تۆ خاوەنی دو دڵ بیت
با نەک تەنیا بە دڵی خۆت به دڵی منیش بە ئەشق رازی بێت
تۆ هەناسەی پر هەست و سۆز
تۆ ئەوینداری دڵ سۆز
هەرگیز مەڵێ بێتاقەتم چۆن بەرگەی ئەشکت ناگرم
تەنیا خوا ئەزانێ کەمن چەندە خۆشم وویستووی
بەس لێوم ئەزانێ چەندە جار ناوم بردووی
تەنیا چاوم ئەزانێ چەندە بە کۆڵ بۆت گریاوم
تەنیا ئەشق تێ ئەگا کەمن چەندە بۆت شیاوم
بەڵام ئێستا کە دڵ خۆشی من داوایەکم لیت نیە
بەڵام نازانم دوای تۆ ژیان بۆمن مانای چیە
به روخسارم پێ مه‌که‌نه مه‌ڵێ پۆشاکه‌که‌ی کۆنه
سه‌رنج به له ناخی دڵم ئه‌وجا بزانه دڵم چۆنه
وامه‌زانه که هه‌ژارم عاشقێکی تاوان بارم
سه‌دان هێنده‌ی هه‌ژاریه‌که‌م ته‌نیام و دڵ به‌ئازارم
به که‌م سه‌یری چاوم مه‌که پریه‌تی له خۆشه‌ویستی
دڵ ره‌ق مه‌به نه‌با رۆژێ هه‌واڵی مه‌رگم ببیستێ...
له‌لای که‌س باسم نه‌کردوی
نه‌م وتوه خۆشم ویستوی
تێناگه‌م خه‌ڵک چۆن زانی
که له چاوما هه‌ڵم گرتوی
خۆشه‌ویستی شتێک نیه
تاکو بشاردریته‌وه
من جی بکه‌م
که خه‌ڵک بتوانێ
چاوانمان بخوێنێته‌وه