خۆشەویستم وەکو مندال وەرە ناو پەڕەکانمەوە وبەو وشانەی ئەیاننوسم یاری بکەلەگەڵ پێنوسەکەی دەستمخۆت جێژوان دیاری بکە... بە ویستی خۆت ھەمو پیت و وشەکانم پاشوپێشخە
سەرپشک بە وەک پرچت ئەوانیش رێکخە
لە بۆنی خۆتیان پێبدە ، با بۆنخۆش بن
عاشق ئەیانخوێنێتەوە ، با سەرخۆش بن
وشەکانم چەند عاشقیان مەست کردبێت خێری تۆشە
چونکە خودا
دڵدانەوەی عاشقانی زۆر پێخۆشە.
له لایان { رەنج سەنگاوی }