چۆن پێبکه‌نم جاڕێکی تر
نا ئومێدی له ڕێگامه
ئه‌گه‌ر گریان عیباده‌ت بێ
به هه‌شت دوا هه‌مین جێگامه
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی تۆ ڕۆیشتووی
بۆ ساتی پێ نه که‌نیوم
خه‌مه‌کانت په‌یتا په‌یتا
ده‌رگایان له ڕووته نیوم
من چی بکه‌م له خۆشی ژیان
ته‌مه‌ن پڕ ده‌ردو خه‌مه
دڵنیام هه‌تا مردنم
هه‌نسک و گریان پیشه‌مه
لۆمه‌م مه‌که ئه‌گه‌ر بڵێم
ئاواته خوازی ژێر گڵم
مه‌گه‌ر که‌سێک دابڕاو
هه‌ست بکا به‌ژانی دڵم